بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بە فەرمی سکرینیار پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی بەرگریکاری پێشووی یانەی ئینتەر میلان، میلان سکرینیار پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمان کرد.

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی پاریس سانجێرمان رایگەیاند، کە یانەکەیان گرێبەستێکی فەرمییان لەگەڵ میلان سکرینیار، تا هاوینی ساڵی 2028 واژۆ کردووە.

بەرگریکارە سلۆڤاکییەکە پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان، بڕیاریدا گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانە فەڕەنسییەکە کرد.

یاریزانە تەمەن 28 ساڵانییەکە بە درێسی ئینتەر بەشداری 246 یاری کردووە، خاوەنی 11 گۆڵ و 5 ئەسیستە.

لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە نازناوێکی سێریا ئەی، دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button