ئینگلتەرا

بۆ یەکەمجار لە ئینگڵتەرا ئافرەتێک دەبێتە راهێنەری تیپی پیاوان

Yariga App

یاریگا

بۆ یەکەمجار لە مێژووی تۆپی پێ ئینگلتەرا ئافرەتێک راهێنەرایەتی یانەیەکی پیاوان دەکات و یانەی فۆرێست گرین راهێنەرێکی نوێی دەست نیشانکرد.

کەناڵی BBC بڵاویکردەوە، یانەی فۆڕێست گرین لە خولی پلە چواری ئینگلتەرا هەنگاوێکی بێ وێنەی ئەنجامداوە. بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە دوای چوونی دانکان فێرگسۆنی ڕاهێنەری پێشوویان، هانا دینگلییان وەک راهێنەری تیپی یەکەمی پیاوان هەڵبژارد.

هانا دینگلی یەکەم ڕاهێنەری ژنە لە مێژووی ئینگڵتەرا و لە ئاستی چوارەمی تۆپی پێ ئەم وڵاتە کە سەرکردایەتی تیپی پیاوانی یانەیەک بکات.

دینگلی تەمەن 40 ساڵ خاوەنی ڕەگەزنامەی وێڵزییە و پێشتر وەک ڕاهێنەری ئەکادیمیای ئەم یانەیە کاری کردووە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button