ئیتاڵیا
ئەیسی میلان هێرشبەرێکی لاو دەگوازێتەوە
یاریگا
دوای لۆفتوس چیک، لوکا ڕۆمیرۆ دەبێتە دووەم گواستنەوەی ئەم هاوینەی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا.
جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، لوکا ڕۆمیرۆ هێرشبەری یانەی لازیۆ دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی دەچێتە میلان و گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆسێنەری واژۆ کردووە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕۆسۆنێری بۆ ماوەی چوار ساڵە واتە تاوەکو ساڵی 2027. بڕیارە ڕۆمێرۆ چەند کاتژمێرێکی تر بگاتە میلان و سبەی بەشداری پشکنینە پزیشکیەکان دەکات و پاشان بە میدیاکان دەناسێندرێت.
رۆمێرۆی ئارجێنتینایی لەدایکبووی ساڵی 2004ـە و وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی بەشداری 6 یاریی لە خولی ئیتاڵیا کرد و توانی 1 گۆڵ تۆمار بکات. گرێبەستی ئەو یاریزانە لاوە لەگەڵ ئەیسی میلان بێ بەرامبەرە.