ئێمباپێ و نێیمار یانەکان بێهیوا دەکەن
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ و نێیمار دا سیلڤا درێسی دووەمی پاریس سانجێرمانیان بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا کرد.
ئێمباپێ یەکێکە لە بابەتە گەرمەکانی مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵ، دەنگۆکانی گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید رۆژ لە دوای رۆژ زیاد دەبن، چونکە ئێمباپێ تاوەکو ئێستا رەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێ بکاتەوە و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا، ریزەکانی شازادەکانی پاریس جێبهێڵێت.
🆕⬜️✨
Discover our new @nikefootball 𝐀𝐰𝐚𝐲 jersey for the 23/24 season launched on the occasion of the first @PSG_English WE RUN PARIS – 10KM race 👕
A bold white shirt with a colourful band that revisits the traditional colours of the Club ❤️💙#𝐼𝐶𝐼𝐶𝐸𝑆𝑇𝑃𝐴𝑅𝐼𝑆 pic.twitter.com/BhyScTlrkh
— Paris Saint-Germain (@PSG_English) July 2, 2023
لە لایەکی دیکەوە، چەندین راپۆرت باسیان لە گواستنەوەی نێیمار بۆ یانەکانی خولی سعودی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بابەتێکی فەرمی نەبووە.
پاریس پێچەوانەی پێشبینییەکان، درێسی دووەمی وەرزی داهاتووی بە ئێمباپێ و نێیمار نمایش کرد، ئەوەندەی دیکە داهاتووی هەردوو یاریزانەکەی بە پاریس بەستەوە.
پاریس ئامادەیە بە بڕی 218 ملیۆن دۆلار رێگە بە چوونە دەرەوەی کیلیان بدات، بەڵام ریال مەدرید ئامادەنییە ئەو بڕە پارەیە لە پێناو کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا خەرج بکات.