یاریگا –
ئەستێرەی نوێی ژمارە 7ی ریال مەدرید، رەچەڵەکی خۆی لە یاد نەکردووە.
ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەرازیلی قوتابخانەیەکی وەرزشی لە سان گۆنچالۆ کردەوە، ئەو شارەیە کە لێی گەورە بووە و دەکەوێتە پارێزگای ریۆ دی جانێرۆ.
ڤینیسیۆس جونیۆر ئامادەی ئاهەنگی کردنەوەی قوتابخانە وەرزشییەکە بوو. چەندین قوتابی پێشووی بانگهێشت کرد، تاوەکو بەشداری لە بۆنەکەدا بکەن.
View this post on Instagram
ناوەندەکە بە ناوی ڤینیسیۆس کراوە، ئاهەنگی کردنەوەش لە سۆشیاڵ میدیا بە ڵایڤ گواسترایەوە، هەربۆیە بووە ترێندی تیکتۆک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین. قوتابخانەکە لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی
ڤینیسیۆس بە منداڵی لەگەڵ ئێمە وانەی خوێندووە، ڤینیسیۆس قوتابییەکی زۆر نموونەیی بوو، بەردەوام پابەندی کاتی وانەکان و تۆپی پێ دەبوو. زۆر بەڕوونی هەستت بە خۆشەویستی ڤینیسیۆس بۆ تۆپی پێ دەکرد، چونکە زۆر خۆی ماندوو دەکرد، بە پاڵپشتی خێزانەکەی و سووربوونی خۆی، گەیشتە ئاستێکی بەرزی تۆپی پێی نێودەوڵەتی.
جیا لەمە، ستایڵی نوێی قژی ڤینیسیۆس جونیۆر سۆشیال میدیای تەنیوە و بووەتە بابەتی گەرمی هەوادارانی ئەستێرە بەرازیلییەکە.