ئیتاڵیاگرنگترین

پۆشینی درێسی ژمارە 88 لە ئیتاڵیا قەدەخە کرا

Yariga App

یاریگا –

چیدیکە یاریزانان لە ئیتاڵیا ناتوانن درێسی ژمارەی 88 بپۆشن.

هەوڵەکانی حکومەتی ئیتاڵیا لە دژی سەرهەڵدانەوەی بزووتنەوەکانی سەر بە نازییەکان بەردەوامە، لە نوێترین بڕیاریشدا، نابێ چیدیکە یاریزانان درێسی ژمارە 88 بپۆشن.

ژمارەی 88 بەردەوام بە نازییەکان بەستراوەتەوە، چونکە پیتی H هەشتەم پیتی ئالفابێتی ئینگلیزییە و پیتی یەکەمی (هیتلەرە)، بۆیە ئەو ژمارەیە بەردەوام بە نازییەکان بەستراوەتەوە شوێنکەوتووەکان ژمارە 88 بە مانای (Heil Hitler – بژی هیتلەر) بە کار دەهێنن.

گابریێلی گراڤینا، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا، ماتیۆ پیانتێدۆسی، وەزیری ناوخۆ، ئاندرێیا ئابۆدی، وەزیری وەرزش و لاوان و جیوزێپی پێکۆرارۆ، هەماهەنگکاری نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی نازییەکان پلانەکانیان بەڕوونی راگەیاند.

ئەو بەرپرسانەی ناویان لەسەرەوە هاتووە، بەیاننامەیەکیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هزری ناسیزم واژۆ کرد و چەندین سزایان راگەیاند.

بڕیارەکانی پەیوەندیدار بە تۆپی پێوە بریتین لە، قەدەخە کردنی پۆشینی درێسی ژمارە 88 و راگرتنی یارییەکان لە کاتی هوتافدانی پەیوەست بە هاندانی نازییەکان. هەروەها دەبێ یانەکان سەرچاوەی روونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ یادکردنی هۆلۆکۆست بە یاریزانان بدەن.

تۆپی پێی جیهانی یەکڕیزە لە رووبەڕووبوونەوەی نازییەکان، بە واژۆ کردنی ئەم بەیاننامەیە، جارێکی دیکە پابەندی خۆمان بە پاراستنی وەرزشی ئیتاڵیا لە نازییەکان دووپاتکردەوە و هەروەها پەیامێکی ئەرێنی روونیشە.

لە مانگی ئاداردا، لازیۆ سزای قەدەخەی تاهەتایی بەسەر سێ هاندەردا سەپاند و چیدیکە ناتوانن بچنە یارییەکانی لازیۆ. ئەمەش بە هۆی رەفتاری رەگەزپەرستانە لە دژی جووەکان لە یاری دێربی بەرامبەر رۆما. هەروەها یەکێک لە هاندەران درێسێکی ژمارە 88 پۆشیبوو لە پشتەوە نووسرابوو (HITLERSON). سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەڵێت

بابەتی زیاتر

Back to top button