ئاسیائه‌ڵمانیاگرنگترین

لە ژێر فشاردا بایرن میونشن و قەتەر ئێروەیس گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندەوە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن و قەتەر ئێروەیس رێککەوتنی نێوانیان هەڵوەشاندەوە.

پێنج ساڵە بایرن میونشن و قەتەر ئێروەیس رێککەوتنیان هەیە، بەڵام لە کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستی نێوانیان بە تێگەیشتنی دوو لایەنە هەڵدەوەشێننەوە.

کۆمپانیا قەتەرییەکە هاوبەشی پلاتینیۆمی پاڵەوانی بۆندسلیگا بوو، هەروەها لۆگۆکەی لەسەر شانی درێسەکان نەخشێندرابوو.

بایرن میونشن
بانەری هاندەرانی بایرن میونشن لە دژی قەتەرییەکان

لە چەندین یاری وەرزی رابردوودا، هاندەرانی میونشن لە دژی رێککەوتنەکە بانەریان بەرز دەکردەوە. چونکە پێیان وایە قەتەر لە رێگەی وەرزشەوە دەیەوێت تۆماری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بشارێتەوە.

میونشن سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە روونیکردووەتەوە

متمانە و ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکە دۆستایەتی دروستکردووە و ئەم دۆستایەتیەش بەردەوام دەبێت.

یان کریستیان دریسێن، سەرۆکی یانە باڤارییەکە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە دەڵێت

بایرن میونشن و قەتەر ئێروەیس بە سەرکەوتوویی کاریان کرد و شتی زۆر لەیەکتر فێربوون. دەمەوێت سوپاسی ئەکبەر بەکر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری قەتەر ئێروەیس بکەم. هیوای باشترین بۆ کارمەندانی قەتەر ئێروەیس دەخوازین.

لە لایەکی دیکەوە، ئەکبەر بەکر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا قەتەرییەکە روونیکردەوە

قەتەر ئێروەیس و بایرن میونشن لە چەند ساڵی رابردوودا، هاوبەشێکی سوودبەخشی یەکتر بوون. بایرن میونشن یانەیەکی گەورەیە و بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە هاندەران سەیری یارییەکانیان دەکەن. باشترین هیوایان لە داهاتوودا بۆ دەخوازین.

بابەتی زیاتر

Back to top button