ئینگلتەرا
چێڵسی گڵۆپی سەوز بۆ ئازپیلیکیوتا هەڵدەکات
یاریگا
سێزار ئازپیلیکویتا دواجار توانی بەرپرسانی یانەکەی رازی بکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی هەڵوەشێننەوە ریزەکانی ئەو یانەیە جێبیڵێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرگریکارە ئیسپانیەکەی بلوز گڵۆپی سەوزی لەلایەن یانەکەی بۆ هەڵکراوە و دەتوانێت پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە.
رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە بەم زووانە ئازپیلیکویتا بۆ ماوەی دوو وەرزی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا دەکات و هەفتەی رابردوو لەگەڵ ئازۆری بۆ پەیوەندی کردن بەو یانەیە گەیشتووەتە رێکەوتنی کۆتایی.
بەرگریکارە ئیسپانیەکە ساڵی 2012 لە ریزەکانی یانەی ئۆڵمپیک مارسێی فەرەنسا پەیوەندی بە چێڵسی کرد و گرێبەستەکەشی ساڵی 2024 لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی دێت.