یاسا تووندەکانی چاڤی و بارسا بۆ یاریزانانی یانەکە
یانەی بارسێلۆنا گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیووە لەوکاتەوەی چاڤی هێرناندێز بووەتە راهێنەریان.
ئەوە روونە هەڵسوکەوتی یاریزانەکان و پەیوەستییان بە یانەکەوە زۆر باشتربووە، هۆکارەکی سەرەکیش ئەو یاسا توندانەیە کەچاڤی بەسەریدا سەپاندوون.
ئەوکاتەی چاڤی بووە راهێنەری بلەوگرانا، لە ١٠یەمی ریزبەندیدابوون، یاریزانەکان تەبانەبوون و بەشێكیان درەنگ دەهاتنە مەشقەکان بەڵام بەزوویی هەموو ئەمانە گۆڕان کاتێک ئەفسانە مێژووییەکەی یانەکە بووە راهێنەرییان. هەرچەندە لە یەکەم وەرزیدا نەیتوانی بارسا بکاتەوە بە پاڵەوانی یاریگا بەڵام پارساڵ بینیمان بە تاکتیک و کەسایەتی بەهێز و یاسا توندەکانی، جارێکیتر بلەوگرانا ناسناوی لالیگای بەرزکردەوە.
ئەوکاتەی راهێنەرە لاوەکە دەستبەکاربوو، راستەوخۆ ١٠ یاسای راگەیاند بەمجۆرە
- پێویستە یاریزانان ٩٠ خولەک بەر لە مەشق بگەنە یانەکە
- ستاف پێویستە دوو کاتژمێر بەر لە مەشق بگەنە یاریگا
- یاریزانان دەبێت تەنها لە چێشتخانەی شوێنی مەشقەکان نان بخۆن
- سزاکانی دواکەوتن جێبەجێ دەکرێن
- سزاکان دوو هێند دەبن لەکاتی دووبارەکردنەوەی هەمان هەڵەدا
- پێویستە یاریزانان دوو شەو بەر لە هەر یارییەکەک پێش کاتژمێر ١٢:٠٠ ی شەو لە ماڵەوە بن
- پێویستە یاریزانان هەموو توانای خۆیان بخەنە گەڕ لە کاتی مەشقەکان
- چالاکی یاریزانان لە دەرەوەی یاریگا چاودێری دەکرێت
- کاری سەرکێشی و سەرشێتانە رێگەپێدراو نیە
- زۆر گرنگە ناوبانگی خۆیان بپارێزن
ساڵێک دوای ئەوە، لە ٢٠٢٢، بارسا بە راوێژکردن لەگەڵ چاڤی کۆمەڵێک یاسای دیکەی توندی راگەیاند
- نابێت هیچ یاریزانێک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنێت لەوکاتەی لە یانەکەن یاخود لە چالاکییەکی پەیوەست بە یانەکەن
- نابێت هیچ یاریزانێک، وێنەی ستاف، یانەکە و یاریزانانی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دابنێت ئەگەر ئەو وێنەیە نموونەیەکی خراپی تێدابێت
- ١٠٪ موچەی یاریزان کەمدەکرێتەوە ئەگەر رەتیبکاتەوە بەشداری لە چالاکییەکی بازرگانی و ریکلامی یانەکە بکات.