دیاز درێسی ژمارە حەوتی لیڤەرپوول دەپۆشێت
یاریگا –
یانەی لیڤەرپوڵ بە فەرمی رایگەیاند کە درێسی ژمارە 7ی ریدز درا بە لویس دیاز.
یانەی لیڤەرپوڵ دووپاتی کردەوە کە لویس دیاز درێسی ژمارە 7 لەبەر دەکات کە پێشتر کینی داڵگلیش و لویس سوارێز لەبەریان کردبوو.
دیاز لە مانگی یەکی ساڵی 2022 لە یانەی پۆرتۆوە پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپولەوە کرد، لە لیڤەرپوول پێشتر درێسی ژمارە 23 دەپۆشی، یاریزانە باڵە کۆڵۆمبییەکە بۆ وەرزی نوێ بە ژمارەی نوێ لە یاریگا ئامادە دەبێت.
لیڤەرپوول لە پێگەی فەرمی یانەکەیدا نووسیویەتی:
“ئەو هاندەرانەی پێشتر درێسی 2023-2024 یان کڕیوە کە ناوی ‘لویس دیاز’ و ژمارە ’23’یان لەسەرە، درێسی ‘لویس دیاز ژمارە 7’ وەردەگرن. هەموو درێسەکانی لویس بە ژمارە 23ی چاپکراو لەلایەن یانەکەوە کۆ دەکرێتەوە و دەبەخشرێتە دامەزراوەی لیڤەرپوول”.
لە کاتێکدا میلنەر دوا یاریزان بوو کە درێسی ژمارە 7ی لیڤەرپوولی پۆشی، بەڵام لە رابردوودا لەلایەن هەندێک ئەفسانەکانی تۆپی پێوە لەبەر کراوە، لەوانە دالگلیشی ئەفسانەی یانەی ریدز و سوارێزی هێرشبەری ئۆرۆگوای.