ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

نێڤێش بە چاوی پڕ گریانەوە ماڵئاوایی لە وۆڵڤز کرد

Yariga App

یاریگا –

روبن نێڤێش، کاپتنی وۆڵڤز بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلالی سعودییەوە کرد.

نێڤێش هەر لە دوای تەواوبوونی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ، بووە جێگەی گرنگی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا، لەوانەی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان، بەڵام لە کۆتایی هیلالی هەڵبژارد.

لە پەیامی ماڵئاوایی بۆ هاندەرانی وۆڵڤز، نێڤێش نەیتوانی کۆنتڕۆڵی هەستەکانی بکات و بە چاوی پڕ لە گریانەوە پەیامەکەی ئاراستەی هاندەرانی وۆڵڤز کرد.

بارسێلۆنا هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکەدا، بۆ ئەوەی بیکاتە شوێنگرەوەی سێرجیۆ بوسکێتس، بەڵام هیلال ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش کرد و لە کۆتاییدا پێی رازی بوو.

نێڤێس بۆ وەرزی داهاتووی خولی سعودی شان بەشانی ئەستێرە گەورەکانی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کەریم بێنزێما کێبڕکێ لەسەر نازناوەکان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button