فه‌ره‌نسا

کیلیان ئێمباپێ توانی رێکۆردی 65 ساڵەی فەرەنسا بشکێنێت

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بە درێسی هەڵبژاردەی فەرەنسادا گەیشتە دەستکەوتێکی ناوازە.

کیلیان ئێمباپێ تاکە گۆڵی یارییەکەی فەرەنسا بەرامبەر یۆنان لە قۆناغی سەرەتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 2024 تۆمارکرد و لە تەمەنی 24 ساڵیدا توانییویەتی بەشداری لە 70 یاری نیشتمانیدا بکات.

بێگومان ئێمباپێ کە ئێستا تەمەنی 24 ساڵ و 5 مانگ و 30 رۆژە، یەکەم یاریزانە پێش ئەوەی تەمەنی ببێتە 30 ساڵ بتوانێت 54 گۆڵ تۆمار بکات لە یەک وەرز دا بۆ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی لە مێژووی فەرەنسا.

ئەو ژمارە پێوانەییە پێشتر بە ناوی فۆنتەین بوو کە لە ساڵانی 1957-1958 تۆماریکردبوو.لە یارییەکەی دوێنێ شەو ئێمباپێ توانی رێکۆردەکە بە ناوی خۆی بکات.

کیلیان ئێمباپێ کە لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە هەڵبژاردەی فەرەنسا کرد، دوای مۆندیالی 2022ی قەتەر، قۆڵی کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسای لەبەر کرد. ئێمباپێ لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا نازناوی جامی جیهانی 2018 و خولی نەتەوەکانی 2021ی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button