ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هازارد باس لە داهاتووی دەكات لە دوای رۆیشتنی لە ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

 ئێدین هازارد ئەستێرەی بەلجیكی باس لە داهاتووی خۆی دەكات لە دوای رۆیشتنی لە ریزەكانی ریال مەدرید.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ریال مەدرید و هازارد گەیشتنە رێككەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە شاهانەكە، دوای ئەوەی چوار وەرزی سەختی لەگەڵ ئەو یانەیە بەسەربرد.

لە یاری شەوی رابردووی نێوان بەلجیكا و نەمسا و لە پاش كۆتاییهاتنی گێمی یەكەمی یارییەكە رێزلێنان لە هازارد گیرا دوای وازهێنانی لە یاریكردنی نێودەوڵەتی.

زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لەوەدەكرد هازارد دەیەوێت بە شێوەیەكی یەكجاری واز لە یاریكردن بهێنێت بەهۆی ئەو پێكانە یەك لە دوای یەكانەی بەرۆكی یاریزانەكەی گرت لە ماوەی رابردوودا.

هازارد سەبارەت بە داهاتووی ووتی: راست بم لەگەلتان هێشتا نازانم، دوای سێ ساڵی ئاڵۆز، دەمەوێت کات لەگەڵ خێزانەکەم بەسەر بەرم، وەک هەموو کەسێک بچمە پشوو، لە چەند رۆژی رابردوودا زۆر شتمان خوێندووەتەوە و زۆر قسەی بێمانامان بەرچاو كەوتووە.

بەردەوام بوو ووتی: نازانم چی روودەدات، دەبینین بزانین چی دەبێت، هێشتا هەست دەكەم كە دەتوانم وەك یاریزانێكی پیشەگەر یاری بكەم،  دوو سێ ساڵە من پشوو دەدەم، هێشتا هەندێك وزەم ماوە.

لە ماوەی چوار ساڵدا تەنیا 54 یاری لە لالیگا لەگەڵ ریال مەدرید كرد و 7 گۆڵی تۆمار كرد.

لە دوای یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ هازارد وازهێنانی یەكجاری لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند و 126 یاری بۆ هەڵبژاردەكەی كرد و توانی 33 گۆڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button