لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… بارسا و ریال ململانێ لەسەر کانسێلۆ دەکەن و جێگرەوەی کەین دیاری کراوە
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
یاریگا –
جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری پۆرتوگالی دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات نەک بارسێلۆنا – 90min
ئەگەر هەوڵەکانی ریال مەدرید لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ و هاری کەین شکستیان هێنا، پەنا بۆ رۆبێرتۆ فیرمینۆ دەبات – دیفێنسا سێنتڕاڵ
بارسێلۆنا ئامادەیە دەستبەرداری فرانک کیسیێ ببێت، پلانەکەی گۆڕینەوەیەتی لەگەڵ مارسێلۆ بڕۆزۆڤیچ، ئەستێرەی ئینتەر میلان – سپۆرت
ئیدێن هازارد دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەی دایک و لەگەڵ کیلیانی برای یاری بۆ یانەی مۆڵێنبیکی بەلجیکی بکات – ساشا تاڤۆلێری
خۆردی ئالبا گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ ئینتەر مەیامی. ئالبا ئۆفەری ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئینتەر میلان و چەند یانەیەکی سعودی رەتکردووەتەوە – موندۆ دیپۆرتیڤۆ
ریاز مەحرز، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت لە یانەکەی بمێنێتەوە، سەرەڕای گرنگی پێدانی لەلایەن چەندین یانەی سعودییەوە – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز
هیلال گەیشتووتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ کالیدۆ کۆلیبالی، بەرگریکاری سێنیگالی و چێڵسی – ئەکرەم کۆنور
مانچێستەر یونایتد بڕی 45 ملیۆن پاوەند بۆ جۆردان پیکفۆرد، گۆڵپارێزی ئێڤەرتن ئامادە دەکات – ستار سەندەی
چێڵسی داوای لە ئینتەر میلان کردووە، نیکۆلۆ بارێلا بخاتە نێو گرێبەستی گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو – کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت
نیوکاسڵ چووەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی مارک کوکورێیا، بەرگریکاری چێڵسی – سەندەی میرەر
چێڵسی ئامادەیە کۆنۆر گالاگەر تێهەڵکێشی گرێبەستی مۆسێس کایسیدۆ، ئەستێرەی برایتن بکات – ئۆبزێرڤەر
لیڤەرپوول و چێڵسی داوای زانیارییان لە گابری ڤیێگا، یاریسازی سێلتاڤیگۆ کردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ
چێڵسی دەیەوێت دەستبەرداری پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ و حەکیم زیاش و ئێدوارد مێندی ببێت، ئامادەیە لەگەڵ یانەکانی سعودیە گفتوگۆ بکات – موندۆ دیپۆرتیڤۆ
راوێژکاری وەرزشی پاریس سانجێرمان قسەی لەگەڵ میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ کردووە، تاوەکو ئەرکی راهێنەرایەتی یانە پاریسییەکە وەربگرێت، دوای لەبارچوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ جولیان ناگلیسمان – RMC
دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی برێنتفۆرد گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ تۆتنهام – فابریزیۆ رۆمانۆ
لیڤەرپوول تاوەکو ئێستا دەستبەرداری بیرۆکەی گواستنەوەی راین گراڤنبێرخ، یاریزانی هۆڵەندی و بایرن میونشن نەبووە – بیڵد
ریال بێتیس دەیەوێت گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئایۆزێ پێرێز، ئەستێرەی لێستەر سیتی واژۆ بکات، ئەمەش دوای مانەوەی بۆ شەش مانگ بە شێوەی خواستن لە یانە ئەندەلوسییەکە – ئاس
سەرۆکی بایرن میونشن زۆر لە لێدوانە ئاشکراکانی بارسێلۆنا لەبارەی جۆشوا کیمیچ نیگەرانە – سکای دۆچلاند