ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوسف نەسیری سێڤییا جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یوسف نەسیری هێرشبەری مەغریبی یانەی سێڤییای ئیسپانی نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

لە گواستنەوەكانی ساڵی 2020 نەسیری لە لیگانێسەوە بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سێڤییاوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

رودی گالێتی رۆژنامەنووس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئەگەر هەیە یوسف نەسیری لە گواستنەوەكانی هاوینەدا سێڤییا جێبهێڵێت ئەگەر ئۆفەرێكی گونجاو بگات.

هەروەها نووسیویشیەتی: یانەكانی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بە وردی چاودێری ئاستی یاریزانەكەیان كردووە.

لە گواستنەوەكانی زستانەی رابردوودا یانەی وێستهام هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی هێرشبەرە مەغریبیەكەی دا بەڵام سێڤییا رەتیكردەوە بە كەمتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

لە وەرزی رابردوودا نەسیری بەشداری لە 48 یاریدا كرد و توانی 18 گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات نازناوی یۆرۆپالیگ لەگەڵ یانەكەی بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button