ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
یونایتد داوای ئەستێرەیەکی ناپۆلی دەکات
یاریگا-یانەی مانچێستەریونایتد گرنگی بە پیۆتر زیلینسکی ناوەڕاستکاری ناپۆلی داوە.
بەگوێرەی دواین هەواڵەکان لە مانچستەرەوە، یانەی چێڵسی گرێبەستێکی مان یونایتدی رەتکردووەتەوە بۆ مەیسن ماونت. هەرچەندە شەیتانە سوورەکان بێ هیوا نەبوون لە گواستنەوەی ماونت بەڵام بەگوێرەی مانچێستەر ئیڤینینگ نیوس، لەباری شکستهێنانیان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانەدا، زیلینسکی جێگرەوەی دەبێت.
زیلینسکی ناسنامەی پۆڵەندییە و رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی بۆ یانەکەی، چاوەڕواندەکرێت نرخی زۆر کەمتر بێت لە ماونت کە چێڵسی داوای ٧٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆی.
پێشتر ئەو یاریزانە لە پاڵ برونۆ فێرناندێزی کاپتنی یونایتد لە لە ئودێنزی یاری کردووە.