
یاریگا –
لیستی گرانترین 10 یاریزانی مێژووی ئەرجەنتینی كە پەیوەندیان بە یانەكانی خولی ئینگلیزیەوە كردووە.
بە شێوەیەكی فەرمی ئەلێكسیس ماك ئالیستەری ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی برایتۆن پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ.
We're giving you the chance to win a shirt signed by @alemacallister 👌#VamosAlexis
— Liverpool FC (@LFC) June 8, 2023
تۆڕی ترانسفێر ماركێت كە تایبەتە بە نرخی یاریزانان لیستی گرانترین 10 یاریزانی ئەرجەنتینی لە مێژووی پرێمەرلیگی بڵاوكردەوە.
گرانترین یاریزانانی ئەرجەنتینی مێژووی پرێمەرلیگ:
| ریزبەندی | ناوی یاریزان | گواستنەوە | بەها | 
| 1 | ئینزۆ فێرناندێز | لە بێنفیكا بۆ چێڵسی | 121 ملیۆن | 
| 2 | دی ماریا | لە ریال مەدرید بۆ مانچێستەر یونایتد | 75 ملیۆن | 
| 3 | لیساندرۆ مارتینێز | لە ئەیاكس بۆ مانچێستەر یونایتد | 57.4 ملیۆن | 
| 4 | رۆمێرۆ | لە ئەتلانتا بۆ تۆتنهام | 50 ملیۆن | 
| 5 | ئۆتامێندی | لە ڤالینسیا بۆ مانچێستەر سیتی | 44.5 ملیۆن | 
| 6 | ڤێرۆن | لە لازیۆ بۆ مانچێستەر یونایتد | 42.6 ملیۆن | 
| 7 | ماك ئالیستەر | لە برایتن بۆ لیڤەرپوول | 42 ملیۆن | 
| 8 | ئەگوێرۆ | لە ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆ مانچێستەر سیتی | 40 ملیۆن | 
| 9 | بویندیا | لە نۆرویچ سیتی بۆ ئاستۆن ڤێلا | 38.4 ملیۆن | 
| 10 | لۆ سێلسۆ | لە ریال بیتس بۆ تۆتنهام | 32 ملیۆن | 
 



