بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

لوکاس هێرناندێز دەیەوێت ریزەکانی بایرن میونشن جێبهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

لوکاس هێرناندێز دەیەوێت ریزەکانی بایرن میونشن جێبهێڵێت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان بکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فلۆریان پلێتێنبێرگ، بڵاویکردووەتەوە گفتوگۆی نێوان لوکاس هێرناندێز، لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن ئەرێنی بووە، یاریزانەکە سوپاس گوزاری خۆی ئاراستەی یانەکەی کردووە و بەڕوونی پێی راگەیاندوون دەیەوێت پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان بکات.

بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکەش رێگری لە رۆیشتنی بەرگریکارە فەڕەنسییەکەیان ناکەن، چاوەڕوان دەکان بەم زووانە ئۆفەرێکیان لە پاریسەوە پێ بگات، ئامادەش نین بە کەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ناوبراو ببن.

بەپێی قسەکانی هەمان رۆژنامەنووس، لوکاس بە تایبەتی لەگەڵ سەرۆکی یانەکەی گفتوگۆی کردووە و داوای کردووە رێگەی بدەن لە بایرن بڕوات و نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، کە لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

بایرنیش بە داواکای یاریزانە تەمەن 27 ساڵانییەکەی رازیبووە، بە یاریزانەکەی گوتووە با پاریس ئۆفەرەکەی خۆی پێشکەش بکات، بەڵام نابێت کەمتر بێت لە 60 ملیۆن یۆرۆ.

هێرناندێز لە هاوینی ساڵی 2020 بە بڕی 80 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە گواسترایەوە بۆ بایرن، بە درێسی یانە ئەڵمانیەکەیش 107 یاری کردووە، خاوەنی 2 گۆڵ و 8 ئەسیستە.

هەروەها توانیوییەتی لەگەڵ بایرن نازناوێکی چامپیۆنزلیگ و 4 نازناوی بۆندزلیگا و 1 نازناوی سوپەری ئەوروپا، 1 نازناوی جامی جیهانی یانەکان و 1 نازناوی جامی ئەڵمانیا و 2 نازناوی سوپەری ئەڵمانیا بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button