چامپیۆنزلیگ

دروشمی رەگەز پەرەستی بەرامبەر لوکاکۆ بەرز کرایەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆمێلۆ لۆکاکۆ یاریزانی هەڵبژاردەی بەلجیکی ئینتەرمیلان دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ سووکایەتی رەگەز پەرستی بەرامبەر ئەنجام درا.

لۆکاکۆ کە بە شێوەی خواستن لە یانەی چێڵسی پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کردوە، لە خولەکی 57 دا وەک یاریزانێکی یەدەگ هاتە ناو یاریگا و لە خولەکەکانی کۆتاییدا هەلێکی مەترسیداری هەبوو بۆ یەکسانکردنەوە، بەڵام ئیدەرسۆن مانچێستەرسیتی رزگارکرد و هەلی گۆڵکردنی سەرەکی ئینتەرمیلانی رەتکردەوە.

دوای شکستی ئینتەرمیلان لەم یارییەدا، هاندەرانی ئەم تیپە، کە لۆکاکۆیان بە تاوانباری سەرەکی ئەم شکستە زانی، هێرشیان کردە سەر پەیجی ئینستاگرامی یاریزانەکە و چەندین سووکایەتیی رەگەزپەرستانەیان بەرامبەرکرد، هەرچەندە ئەم کارە لەلایەن بەشێک لە هاندەرانی یاریزانەکەوە ئیدانە کرا.

بێگومان ئەمە یەکەمجار نییە کە لۆکاکۆ هێرشیلەم شێوەیەی دەکرێتە سەر، ئەم هێرشبەرە بەلجیکیەش پێشتریش بووە ئامانجی سووکایەتیکردن لەلایەن بەشێک لە هاندەرانی یۆڤانتۆسەوە لەکاتی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ یۆڤانتۆس لە جامی ئیتاڵیا لە وەرزی رابردوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button