لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. بارسا یاریزانێکی نیوکاسڵی دەوێت و ریال خۆی نوێ دەکاتەوە
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ برونۆ گویمارێش، یاریزانی بەرازیلی و نیوکاسڵ واژۆ بکات، بەهای یاریزانەکە دەگاتە 100 ملیۆن یۆرۆ – رۆژنامەی تایمز
ریال مەدرید بیر لە گواستنەوەی رۆبێرتۆ فیرمینۆ دەکاتەوە، ئێستا یاریزانەکە بێ یانەیە، دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول – فابریزیۆ رۆمانۆ
ئالێکسیس سانچێز، هێرشبەری چیلی دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ، پێشتر یاری بۆ مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ کردووە – رۆژنامەی سەن
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پێشووی تۆتنهام و پاریس سانجێرمان، گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ چێڵسی واژۆ کرد – گاردیان
یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول داوای سێ یاریزانی بۆ هێڵەکانی بەرگری، ناوەڕاست و باڵی راستی بەرگری کردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل ئێستاش هیوای بە رازیکردنی کارلۆ ئانچێلۆتییە، بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل – ئاتلێتیک
لیڤەرپوول ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ سێرگێی میلینکۆڤیچ-ساڤیچ، یاریزانی لازیۆ بە بڕی 26 ملیۆن یۆرۆ واژۆ بکات – کالچیۆ مێرکاتۆ
لە دوای نزیکبوونەوەی چوونەدەرەوەی لوسیانۆ سپالێتی لە ناپۆلی، ئەگەرەکانی گواستنەوەی کیم مین-جای و ڤیکتۆر ئۆسیمین بۆ مانچێستەر یونایتد زیادبوون – گیڤ می سپۆرت
نیوکاسڵ یونایتد گرنگی بە کیم مین-جای، بەرگریکاری ناپۆلی داوە – فیچاخێس