ئیتاڵیا

چالهانئۆگلۆ داهاتووی خۆی یەكلادەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

هاكان چالهانئۆگلۆ، یاریزانی توركی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلا كردەوە.

لە هاوینی ساڵی 2021 چالهانئۆگلۆ بە گرێبەستێكی ئازاد لە ئەی سی میلانەوە پەیوەندی بە ئینتەر میلان كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە تا ساڵی 2024 گرێبەستی هەیە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ رۆژنامەی سكای سپۆرت چالهانئۆگلۆ ووتی: رێككەوتنێكی سەرەتایی هەیە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم، خۆشحاڵم لێرە بەردەوام بم.

هەروەها فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێكراوی ئیتاڵی و شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان ئاشكرایكرد، چالهانئۆگلۆ لە چەند رۆژی داهاتوودا واژۆ لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئینتەر میلان تا ساڵی 2027 دەكات.

شەوی رابردوو نێراتزۆری توانی ببێتە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا دوای بردنەوەیان لە فیۆرێنتینا لە یاری كۆتایی بە ئینتەر دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.

چالهانئۆگلۆ و نازناوی جامی ئیتاڵیا

لەم وەرزەی سێریائەیدا چالهانئۆگلۆ لەگەڵ ئینتەر میلان بەشداری لە 31 یاری كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button