ئیسپانیاگرنگترین

پێدری و ئاراوخۆ تووشی پێکان بونە

بەشداری یارییەکەی بەرامبەر سۆسیداد ناکەن

Yariga App

یاریگا

پێدری و ڕۆناڵد ئاراوخۆ ناتوانن یاوەری بارسێلۆنا بکەن لە یارییەکەی یانەکەیان لە لالیگا بەرامبەر ڕیال سۆسیداد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیبڵاویکردەوە، پێدری و ڕۆناڵد ئاراوخۆ پێکانێکی سووکیان هەیە و بەو هۆیەوە لە لیستی تیپەکاندا نین بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد لە گەڕی 35ـی لالیگا.

پێدری ناوەڕاستکار لە ماسولکەکانی ڕانی ڕاستی تووشی پێکان بووە، هەروەها ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاریش لە ماسولکەکانی قاچی ڕاستی تووشی پێکان بووە.

سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بڵاویان کردووەتەوە پێشبینی دەکرێت هەردوو یاریزانەکە بۆ یاری داهاتووی تیپەکەیان ئامادەبن و پێکانەکانیان قورس نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button