ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەكی بایرن دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، یۆسوا كیمیچ ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی و پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆنای ئیسپانیەوە.

گرێبەستەكەی كیمیچ لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ كیمیچ دڵخۆش نیە لە بایرن میونشن و بیر لە جێهێشتنی یانەكەی دەكاتەوە و خواستی پەیوەندیكردنی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیەوە هەیە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، كیمیچ بژاردەیەكی راستەقینەی بارسێلۆنایە و دەزانێت كە نرخی لە زومبێندی كەمترە، هەروەها بایرن پارێزگاری لێ ناكات ئەگەر بیەوێت بڕوات.

رۆژنامە ئیسپانیەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بارسێلۆنا دەزانێت كە دەبێت بە خێرایی جوڵە بكات بۆ گواستنەوەی كیمیچ چونكە یاریزانەكە داواكراوە لەلایەن یانەكانی دیكەوە وەك مانچێستەر سیتی.

لە راپۆرتەكەی مۆندۆ ئەوەش هاتووە، بارسێلۆنا پێی وایە كە كیمیچ دەتوانێت لە چەند شوێنێكی یاریگادا یاری بكات، بە تایبەت باڵی راست كە ئەو جێگایە بارسێلۆنا دەیەوێت لە هاویندا پتەوی بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، پڕۆژەی وەرزشی بارسێلۆنا بەسەركردایەتی چاڤی هێرناندێزی راهێنەر جێگای رەزامەندی كیمیچە هەر بۆیە دەیەوێت پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات.

یۆسوا كیمیچ

لەم وەرزەی بۆندسلیگادا كیمیچی تەمەن 28 ساڵان بەشداری لە 31 یاریدا كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

لە هاوینی وەرزی رابردوو رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و گۆڵكاری یەكەمی یانە باڤارییەكە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و لە یەكەم وەرزیدا لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و توانی نازناوی سوپەری ئیسپانیا و لالیگا لەگەڵ ئەو یانەیە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button