ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پۆچێتینۆ هەشت ئۆفەری راهێنەرایەتی رەتکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، بەر لەوەی پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی قبوڵ بکات، هەشت ئۆفەری رەتکردووەتەوە.

گیلەم بالاگی رۆژنامەنووس ، بۆ بی بی سی لەوبارەیەوە روونیکردەوە

لەوکاتەوەی لە پاریس دوورخراوەتەوە چەندین یانە هەوڵیان بۆ داوە بەڵام هیچیان وەکو چێلسی بەدڵی ئەو نەبوو. تاوەکو هەشت یانە داواکارییان پێشکەشکرد کە بریتیبوون لە بەنفیکا، ئەتلەتیک بلباو، ئەستۆن ڤیلا، نۆتینگهام فۆرێست، سیڤیلا، ڤیاریاڵ، نیس، لیدز یونایتد.

رۆژنامەنووسە بەناوبانگەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، پۆچەتینهۆ سەرەتا چێڵسیشی رەتکردووەتەوە تاوەکو دواتر تێد بۆیلی خاوەنی بلوز  رازیبووە بەوەی ناوبراو کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر بڕیارەکاندا هەبێت.

هەرچەندە هێشتا بەفەرمی رانەگەیەندراوە بەڵام ئەوە یەکلابووەتەوە راهێنەرەکەی پێشووی تۆتنهام لە هاوینی ئەمساڵەوە دەبێتە جێگرەوەی فرانک لامپارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button