پیکێ گاڵتە بە ناوی یانەیەکی ئێران دەکات

یاریگا –
بوونی پاکۆ خومس لە خولی تۆپی پێی ئێران وەک ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی تراکتۆر بابەتی گەرمی پڕۆگرامی یوتیوبی جیرارد پیکێ و ئیبای یانۆس بوو.
جیرارد پیکێ، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و ڕووخساری بەناوبانگی تۆپی پێی ئیسپانیا، کە دوای وازهێنانی، دەرکەوتنی لە بەرنامەکانی یوتیوب بۆتە یەکێک لە چالاکییە سەرەکیەکانی، لە دوایین دەرکەوتنیدا لەم ستریمانەدا، ئەمجارەیان لەسەر چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش لەسەر پاکۆ خومس و یانەی تراکتۆری ئێران قسەی کرد.
چیرۆکەکە ئەوە بوو کە لەم بەرنامەیەدا کە بە ئامادەبوونی ئیبای یانۆس، بەناوبانگترین یوتیوبەری ئیسپانی و ڕێکخەری کینگز لیگ بەڕێوەدەچێت، لەناکاو یەکێک لە میوانەکان پرسیاری لە پیکێ کرد سەبارەت بە پاکۆ خومس راهێنەری پێشوی رایۆ ڤایکانۆ و راهێنەری ئێستای تراکتۆر، کە بە ئەنجامە سەرنجڕاکێشەکانی لە تۆپی پێی ئیسپانیا بەرامبەر ڕیاڵ و بارسا بەناوبانگە.
ئەم میوانە پرسیار لە پیکێ دەکات دەربارەی خومس و لێی دەپرسێت: دەزانی خومس لە ئێران ڕاهێنەرایەتی چ تیپێک دەکات؟ پیکێ لە وەڵامدا گوتی: نەخێر پێم بڵێ، کام تیپ؟
لێرەدا میوانی بەرنامەکە کە ناوی تراکتۆری هێنا پێکەنینی پیکێ بەدوایدا دێت چونکە پێی وایە میوانی بەرنامەکە گاڵتە لەگەڵیدا دەکات (بەهۆی ناوی تایبەتی تراکتۆر و ماناکەی لە زمانی ئیسپانیدا). دوای ئەوەی پیکێ پێدەکەنێت، میوانی بەرنامەکە پێی دەڵێت: “نا، من بە راستمە. ناوی تیپێکی تۆپی پێی کۆن و گەورەیە لەوێ”.
پاشان پیکێ بە میوانەکەی دەڵێت کە لەبەر ئەوەی ناوی تراکتۆری هێناوە، پێی وابوو کە گاڵتە لەگەڵیدا دەکات و دوای ئەوە وەک گاڵتەجاڕی لاسایی پاکو خومسی کردەوە.
لە کۆتاییدا ئیبای یانۆس، یوتیوبەرە بەناوبانگەکە دەڵێت: بەڕێزان، بەڕاستی پاکۆ خومس ڕاهێنەری تیپێکە بەناوی تراکتۆر!