ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین
چارەنووسی کاماڤینگا بۆ یارییەکەی سیتی یەکلابووەوە
یاریگا-ئیدواردۆ کاماڤینگا لە یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەشداردەبێت.
شەوی رابردوو لە یاری بەرامبەر خیتافی، ئەستێرە لاوەکەی مەدرید تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت، ئەمەش ترسی خستە دڵی هاندەرانی لۆس بلانکۆس.
دوای یارییەکە کارلۆ ئەنچلۆتی رایگەیاند پێکانەکەی قورس نیە، ئەمڕۆ ٥/١٤ پشوو دەدات و سبەینێ دەگەڕێتەوە مەشقەکان وبۆ ئەو یارییە ئامادە دەبێت.
هاوکات راهێنەرە ئیتاڵییەکە، ئەوەشی ئاشکراکرد تۆنی رودیگەر لە یارییەکەی خیتافی بەشدارنەبووە چونکە لە پێکهاتەی سەرەکی تیمەکەی دەبێت بۆ یارییەکەی مان سیتی.
شەوی چوارشەممە ریاڵ مەدرید و مان سیتی لە یاریگای ئیتیحاد شەری گەیشتن بە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان دەکەن پاش بەرامبەربوون لە بێرنابیۆ بە ئەنجامی ١-١.