چامپیۆنزلیگ

ڤینیسیۆس بووە سێیەم لاوترین گۆڵکاری ئەمریکی لاتین لە چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا

ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری لاوی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بووە سێیەم لاوترین یاریزانی ئەمریکای لاتین لە جامپیۆنزلیگ.

گەوهەرە بەڕازیلیەکەی شاهانەکان لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی بەرامبەر مانچێستەر سیتی توانی تاکە گۆڵی یانەکەی بکات، ڤینی بەم گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی لە پاڵەوانتیەکە گەیاندە 15 گۆڵ و بووە سێیەم گۆڵکاری ئەمریکای لاتین لە چامپیۆنزلیگ.

ڤینیسیۆس لە تەمەنی 22 ساڵ و 301 رۆژ لە دوای لیۆنێل میسی و رۆدریگۆی هاونیشتیمانی لە یانەکەی بووە سێیەم لاوترین یاریزانی ئەمریکای باشوور لە چامپیۆنزلیگ ژمارەی گۆڵەکانی بگەینێتە 15 گۆڵ.

میسی ئەو کاتەی تەمەنی 21 سال و 288 رۆژ بوو توانی ژمارەی گۆڵەکانی لە چامپیۆنزلیگ بگەینێتە 15 گۆڵ و هەروەها رۆدریگۆی یاریزانی ریال مەدریدیش ئەو کاتەی ژمارەی گۆڵەکانی لە پاڵەوانتیەکە گەیاندە 15 گۆڵ، تەمەنی 22 ساڵ و 99 رۆژ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button