ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
بارسا واز لە ئەمڕابات ناهێنێت

یانەی بارسێلۆنا سەرلەنوێ هەوڵەکانی دەستپێکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی سۆفیان ئەمڕاباتی ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی فیۆرەنتینا.
بارسا نزیک بوو لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە زستان دا بەڵام لە کۆتا چرکەکاندا شکستی هێنا. بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ چاڤی هێرناندێز سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە و بەهەر نرخێک بێت دەیەوێت.
سەرچاوەکە دەڵێت ناوبراو خوازیاری دیکەشی هەیە بەڵام خۆی دڵی تەنها لای بارسایە و ئەو یانەیەی دەوێت.
بلەوگرانا پێویستی بە یاریزانێکە بۆ جێگرتنەوەی سێرجیۆ بوسکێتس و هەروەها فرانک کیسێ کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە هاوین دا یانەکە جێدەهێڵێت.