Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بڕیارێکی هازارد کێشە بۆ پلانەکانی هاوینەی مەدرید دروست دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئێدین هازارد بڕیاریداوە لە هاوینی ئەمساڵدا مەدرید جێنەهێڵێت ئەوەش کێشەی گەورەی بۆ پلانەکانی بازاڕی گواستنەوەی لۆس بلانکۆس دروست کردووە.

سەرەتا بڕیار وابوو ئێدین لە هاویندا رووبکاتە یانەیەکی دیکە بەڵام دوای بردنەوەی جامی شای ئیسپانیا، هازارد بە راشکاوانە وتی .تا کۆتایی گرێبەستەکەی دەمێنێتەوە

ئەمڕۆش بەگووتەی مارکا، لەباری مانەوەی هێرشبەرە بەلجیکییەکەدا، یانەکە هیچ هێرشبەرێکی دیکە ناکڕێت بەهۆی زۆری مووچەی ئەو یاریزانە.

ناوبراو ساڵانە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و سەرباری یاری نەکردنی هێشتا یەکێکە لە پڕ داهاتترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا، پێشتر ئەنچلۆتی وتبووی بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی بەنزیمە، لە هاویندا هێرشبەرێکی دیکەیان پێویستە بەر لەوەی ناوبراو بڕیاری مانەوە بدات.

هازارد لە تەواوی ئەم وەرزەدا تەنها ١٣٣ خولەک لە لالیگا و ١٣١ خولەک لە چامپیۆنزلیگ یاری کردووە کە دەکاتە کەمتر لە پێنج یاری تەواو.

Back to top button