ئیتاڵیا
لیاو: بەمزووانە دەگەڕێمەوە

یاریگا –
رافایل لیاو هاندەرانی میلان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی پێکانەکەی سووکە و بەمزووانە دەگەڕێتەوە.
لیاو لە یارییەکەی لازیۆ بە پێکانەوە یاریگای جێهێشت، ئەمەش ترسی لە دڵی هاندەران و یانەکەدا دروست دەکرد کە لە کاتێکی هەستیاردا ئەستێرە پۆرتوگالییەکەیان لەدەست دەدەن.
لیاو لە پێگەی فەرمی خۆی نوسیوییەتی “خەمی منتا نەبێت و بەمزووانە دەگەڕێمەوە”.
هەرچەندە کاتی گەڕانەوەی دیاری نەکردووە بەڵام دوای ئەم پەیامە پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی خولی پاڵەوانەکان لە پێش کۆتای چامپیۆنزلیگ بگەڕێتەوە لە شەوی چوارشەممەدا.
یارییە چارەنووسازەکەی رۆسۆنێری یەکەم گەیشتنیانە بە چوارگۆشەی زێڕینی خولی پاڵەوانەکان لە ساڵی ٢٠٠٧ ـەوە کە توانییان بە راهێنەرایەتی کارلۆ ئەنشلۆتی ببنە پاڵەوانی خولەکە.