قاوەی بەیانیانی یاریگا.. پاریس لە سزادانی مێسی پەشیمان بووەتەوە و ریال جێگرەوەی بێنزێما دیار دەکات
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
لە ئەگەری چوونی لیۆنێل مێسی بۆ هیلال، یانە سعودییە دەستبەرداری ئۆدیۆن ئیگهالۆ، هێرشبەری نایجێری دەبێت – سکای سپۆرتس
پاریس سانجێرمان دەیەوێت لیۆنێل مێسی بمێنێتەوە و باشترین ئۆفەری پێشکەشکردووە، بەراورد بەو یانانەی لە چامپیۆنزلیگ یاری دەکەن – سەندەی تایمز
ریال مەدرید چاوی بڕیوەتە تواناکانی رانداڵ کۆلۆ موانی، هێرشبەری ئێنتراخت فرانکفورت – فیکاخێس
بایرن میونشن دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئێدوارد مێندی، گۆڵپارێزی چێڵسی بکات – فیکاخێس
برونۆ گویمارێش، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی نیوکاسڵ، گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵی دیکە نوێ دەکاتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
یوڤێنتوس دەیەوێت ئۆفەرێک پێشکەش بە مەیسن گرینوود، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد بکات – سەن ئۆن سەندەی
مەیسن ماونت، یاریزانی چێڵسی بووەتە ئامانجی سەرەکی لیڤەرپوول – مەیڵ ئۆن سەندەی
ئالێکسیس ماک ئالیستەر، یاریسازی برایتن سوورە لەسەر پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوول – فووتبۆڵ ئینسایدەر
رافینیا، یاریزانی بارسێلۆنا دەیەوێت لە کۆتایی وەرزدا کامپ نو جێبهێلێت. یانەکانی ئارسیناڵ، چێڵسی و نیوکاسڵ چاودێری دەکەن – سپۆرت
رەنگە تۆتنهام بڕی 10 ملیۆن پاوەند وەک قەرەبوو بە بایرن میونشن بدات، ئەگەر گرێبەست لەگەڵ جولیان ناگلیسماندا بکات – سەندەی تێلێگراف
دانیێل لێڤی، سەرۆکی تۆتنهام دەیەوێت چابی ئاڵۆنسۆ بکاتە راهێنەر نەک جولیان ناگلیسمان – سەندەی میرەر
ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئیسماعیل بن ناسر، یاریزانی میلان بکەن – فووتبۆڵ ترانسفێرس
یاوەکو ئێستا مارسێل سابیتزە، داهاتووی خۆی لەگەڵ تۆماس توخێل، راهێنەری بایرن میونشن تاوتوێ نەکردووە. (ئێستا بە خواستن یاری بۆ مانچێستەر یونایتد دەکات) – سکای دۆچلاند
ئاندرێس ئینیێستا، ئەستێرەی ئیسپانی دەیەوێت ڤیسێل کۆبێی ژاپۆنی جێبهێڵێت – نیکان سپۆرتس
رۆژنامەکانی ئیسپانیا
رۆژنامەی مارکا
جامێکی چەند جوانە
رۆژنامەی ئاس
دوو شا و جامێک
رۆژنامەی سپۆرت
رافینیا بەرەو پرێمەرلیگ
بارسێلۆنا OK بە رۆیشتنی ئانسو دەدات
ئاتلێتیکۆ مەدرید دەستبەرداری کاراسکۆ نابێت
بارسا دەیەوێت فێران تۆرێس بە خواستن بە یانەیەک بدات
رۆژنامەکانی بەریتانیا
رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس
ئیلکای گۆندوگان – چەکە گەورەکەی مانچێستەر سیتی
ئارسیناڵ لە گواستنەوەی دێکلان رایس دڵنیاییە
تێن هاخ ئازاری بودجەی هەیە
رۆژنامەی سەندەی میرەر
تێن هاخ لە کەیسی فرۆشتنی مانچێستەر یونایتد نیگەرانە
تۆتنهام ئامادەیە بۆ گواستنەوەی ئەڵۆنسۆ
روود خولێت: دەکرێ نیوکاسڵ ببێتە ناپۆلی
رۆژنامەی سەندەی تێلێگراف
پێپ گواردیۆلا لە بارەی هەڵوێستەکەی هالاند بۆ پێدانی لێدانی سزا بە گۆندوگان
”تۆ کوڕێکی زۆر باشی”
جۆرج شمادتکێ دەبێتە بەڕێوەبەری وەرزشی لیڤەرپوول