ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی: ناتوانم باسی مێسی بكەم

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باسی بردنەوەكەی شەوی رابردوویان بەرامبەر ئۆساسۆنا دەكات.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئۆساسۆنای كرد و یاریەكەشی بە تاكە گۆڵێكی جۆردی ئەلبا لە خولەكی 85 لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا.

بەو بردنەوەیەش بارسێلۆنا كۆی خالەكانی بۆ 82 خاڵ بەرزكردەوە و هەنگاوێكی گەورە لە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا نزیك بوویەوە.

لە دوای یاریەكە چاڤی ووتی: لە یاریەكەدا ئازارمان زۆر چەشت، هەلی گۆڵكردنی زۆرمان لەدەستدا، ئەوان بە باشی بەرگریان دەكرد و بە خۆشحاڵیەوە دەڕۆین بۆ بردنەوەی یاری داهاتوو.

هەروەها ووتیشی: دێمبڵیم لە جێگای رافینیا بەشداری پێكرد چونكە لە ئەژنۆیدا تووشی پێكان بوو و داوای گۆڕانكاری كرد بە هەمان شێوەی گاڤی.

راهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە دەربارەی بۆسكێتس ووتی: هێشتا نازانم بڕیاری بۆسكێتس چیە، بەڵام هیوادارم بمێنێتەوە.

بەردەوام بوو ووتی: پێموایە پێکانەکان کاریگەریان لەسەر گاڤی و رافینیا و کریستێنسن نابێت، دڵخۆشم بۆ فرانكی دی یۆنگ چونکە یاریزانێکی ناوازەیە و هەمیشە جیاوازی دروست دەکات، هەروەها ئەرکی من بڕیاردانیشە كە کێ یانەکە بەجێدەهێڵێت.

دەربارەی گەڕانەوەی مێسی چاڤی ووتی: تەنیا دەتوانم باسیئەو یاریزانانە بكەم كە لە یانەكەمدان، ناتوانم باسی یاریزانی یانەی دیكە بكەم.

لە ئەگەری بردنەوە یاخود یەكسان بوونی بارسێلۆنا لە یاری داهاتوودا بەرامبەر ئیسپانیۆل ئەوا بە شێوەیەكی فەرمی دەبێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا بۆ وەرزی 2022/23.

بابەتی زیاتر

Back to top button