ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی: ئەلیمانی كۆتایی وەرز بارسا جێدەهێڵێت

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند كۆتایی وەرز ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكەیان لە پۆستەكەی دەڕوات و یانەكەی جێدەهێڵێت.

ئەلیمانی یەكێكە لەو كەسایەتیانەی كە لەم ماوەی دواییدا زۆری پێشكەش بارسێلۆنا كرد و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی سەردەمی خوان لاپۆرتا ئەلیمانیش پەیوەندی بە بارساوە كرد.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی بارسێلۆنا لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند لە كۆتایی وەرزدا ماتێۆ ئەلیمانی ریزەكانی یانەكە جێدەهێڵێت.

هەرچەندە ئەلیمانی تا هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەبوو، بەڵام بڕیاریدا یانەكە جێبهێڵێت و دەست بە پڕۆژەیەكی نوێ بكات لە یانەیەكی نوێوە.

لە بەیاننامەكەدا بارسا رایگەیاند ئەلیمانی بەشێوەیەكی دۆستانە لەگەڵ لاپۆرتا گەیشتوونەتە رێككەوتن و ئەو بڕیارەی داوە، بەڵام لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا ئەركەكانی جێبەجێ دەكات پاشان یانەكە جێدەهێڵێت.

لە ماوەی ساڵ ونیوێكی رابردوودا بەڕێوەبەرەكی وەرزشی بارسێلۆنا چەندین گرێبەستی سەركەووتووی ئەنجامدا بۆ بارسا دیارترینیان رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و رافینیای بەڕازیلی و جولیس كۆندی فەڕەنسی و گرێبەستی چەند یاریزانێكی نوێ كردەوە گرنگترینیان پێدری و دێمبڵی

بابەتی زیاتر

Back to top button