ئینگلتەراگرنگترین

ئەم وەرزە بۆ ئالکانتارا کۆتایی هات

یاریگا

وەرزی 2022-2023 بۆ تیاگۆ ئالکانتارا یاریزانی ئیسپانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی کۆتایی هات.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، تیاگۆ ئالکانتارا بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکانی ئەم وەرزە ناکاتەوە.

یاریزانە تەمەن 32 ساڵەکە، ماوەیەک لەمەوبەریش تووشی پێکان بوو لە بڕبڕەی پشتیدا، لە سەرەتای مانگی نیسانەوە کە گەڕاوەتەوە بۆیاریگاکان، تەنها 96 خولەک یاری بۆ رێدز کردووە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

بەم شێوەیە ئالکانتارا لە دوایین پێنج یاری لیڤەرپوول بەرامبەر فولهام و برێنتفۆرد و لیستەر سیتی و ئەستۆن ڤێلا و ساوسهامپتۆن بەشداریناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button