تێنسگرنگترین

ئەمریکا کێشەی ڤاکسینی جۆکۆڤیچ چارەسەر دەکات

یاریگا –

نۆڤاک جۆکۆڤیچ، پۆڵینکراوی یەکەمی ریزبەندی باشترین تێنسزانانی جیهان بەشداری لە پاڵەوانیەتی ئەمریکای کراوە دەکات.

حکومەتی ئەمریکا بڕیاریداوە، رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کەم دەکاتەوە و مەرجی وەرگرتنی ڤاکسین، بۆ سەردانیکەرانی وڵاتەکە سووک دەکات.

بڕیارە لە 11ی ئەم مانگەوە، سەردانیکەرانی ئەمریکا بەبێ مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، سەردانی وڵاتەکە بکەن، بەمەش جۆکۆڤیچ بەبێ کێشە بەشداری لە پاڵەوانیەتی ئەمریکای کراوە بۆ تێنس دەکات.

جۆکۆڤیچ تاوەکو ئێستا ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرنەگرتووە، ساڵی رابردوو بە هۆی وەرنەگرتنی ڤاکسینەکە، بەشداری لە پاڵەوانیەتی ئەمریکای کراوەدا نەکرد.

یاریزانی 35 ساڵی سڕبی، بە هۆی وەرنەگرتنی ڤاکسینەوە، ئەمساڵیش نەیتوانی بەشداری لە پاڵەوانیەتی ئیندیان ویڵز و مەیامی بکات، چونکە جۆکۆڤیچ دەڵێ با بەشداری نەکەم، هەرگیز ڤاکسین وەرناگرم.

جۆکۆڤیچ ساڵی رابردوو بەشداری لە پاڵەوانیەتی ئوسترالیای کراوەشی نەکرد، تەنانەت لە وڵاتەکە دیپۆرت کرا، دوای ئەوەی رەتیکردەوە ڤاکسین وەربگرێت.

جۆکۆڤیچ 22 نازناوی گراند سلام (پاڵەوانیەتی گەورەی) بەدەستهێناوە، سێ لەوان ئەمریکای کراوەن و بڕیارە لە 28ی ئۆگەست، پاڵەوانیەتییەکە لەسەر زەوی رەق بەڕێوەبچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button