ئیتاڵیاگرنگترین

مۆرینیۆ ئامادەنەبووە ببێتەوە راهێنەری چێڵسی

یاریگا

خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگالی یانەی رۆمای ئیتاڵیا ئۆفەرێکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی رەتکردووەتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکردووە، خۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری  رۆما، ڕەتیکردووەتەوە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بگرێتە ئەستۆ و لە شوێنی فرانک لامپارد ببێتە راهێنەری یانەکەی شاری لەندەن.

رۆژنامەی “کۆریێر دیلۆ سپۆرت” تیشکی خستە سەر پەیوەندی مۆرینیۆ لەگەڵ ژمارەیەک یانە و هەڵبژاردەی نێودەوڵەتی، دیارترینیان یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا و هەڵبژاردەی بەڕازیل، بەڵام راهێنەرە ئیتاڵیەکە دەیەوێت لەگەڵ گورگەکان بەردەوام بێت و ئامادەنیە ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێڵێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە لە ماوەی رابردوو بەرپرسانی یانەی چێڵسی پەیوەندیان بە مۆرینیۆ کردووە، بەڵام ناوبراو هەر زوو داوای یانە لەندەنیەکەی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت چاوی بە سەرۆکی یانەکەی بکەوێت، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

مۆرینیۆ لە ساڵی 2021 بووەتە راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵیا و گرێبەستەکەشی لە هاوینی ساڵی 2024 لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button