ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لالیگا گەڕانەوەی مێسی رەتدەکاتەوە

یاریگا –

بارسێلۆنا هیواکانی بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسی و تۆمارکردنی گاڤی کەمدەبێتەوە.

بارسا بە قەیرانێکی قووڵی داراییدا تێدەپەڕێت و هەموو هەوڵێکیداوە، بۆ وەرزی داهاتوو، پلانێکی دارایی تۆکمە دابڕێژێت، بۆ ئەوەی سزاکانی سەر یانەکە کەم بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بارسا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی، چونکە گرێبەستی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە، لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەسەر دەچێت. خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسا دەیەوێت هەلەکە بقۆزێتەوە و مێسی بگەڕێنێتەوە کامپ نو.

بەهۆی قەیرانی داراییەوە، بارسا نەیتوانیوە گرێبەستی گاڤی، سێرجی رۆبێرتۆ و رۆناڵد ئاراوخۆ نوێ بکاتەوە و تەنانەت مێسیشی رازی نەکردووە، مووچەکەی کەم بکاتەوە.

بارسا پلانێکی فراوانی دارایی داڕێشتووە، بۆ ئەوەی هاوسەنگی بگەڕێنێتەوە تۆمارە داراییەکانی. بارسا پێویستە خەرجییەکانی بە نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ کەم بکاتەوە، ئەمەش کێشەی لە هێنانی یاریزانی نوێ بۆ دروست دەکات و تەنانەت لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکانیش.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا پلانەکەی پێشکەشی لالیگا کردبوو، بەڵام پلانەکە رەتکراوەتەوە، چونکە پلانەکە بە گوێرەی بنەماکانی یاری خاوێن دانەڕێژراوە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا، داوای لە بارسێلۆنا کردووە، بە خێرایی دەستکاری پلانەکەیان بکەن، بۆ ئەوەی قەیرانەکەیان گەورەتر نەبێت و بە گوێرەی رێساکانی یاری خاوێن، کارەکانیان بکەن.

ئەگەر بارسێلۆنا کێشەکانی چارەسەر نەکات، ئەوا ناچار دەبێت، دەستبەرداری گاڤی بێت و هەروەها لە هێنانی یاریزانی نوێ، رووبەڕووی کێشەی زیاتر دەبێتەوە.

جیا لە لیۆ مێسی، چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا چاوی لەسەر ئیلکای گوندۆگان و بێرناردۆ سیلڤا، یاریزانانی مانچێستەر سیتی داناوە، بەڵام قەیرانی دارایی، رێگری لە هەر هەنگاوێکی چاڤی دەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button