ئینگلتەراگرنگترین

دی برۆین تووشی پێکان بووە

یاریگا

کیڤن دی برۆین ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی مانچێستەر سیتی بەهۆی پێکان بەشداری یاریی ئەمڕۆی یانەکەی بەرامبەر فولهام لە گەڕی33 پرێمەرلیگ نەکرد.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، هەرچەندە پێدەچوو گواردیۆلا زۆر نیگەران نەبووبێت لە پێکانەکەی ئەستێرە بەلجیکییەکە، بەڵام ئەمڕۆدەرکەوت کە پێکانەکەی هێندە سەختە، دی برۆین لەگەڵ سیتی گەشتێکی نەکرد بۆ یاریکردن بەرامبەر فولهام.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ستیزن کە دوای یارییەکەی لەگەڵ یانەی فولهام یاریی گرنگیان بەرامبەر وێستهام و لیدز و ڕیال مەدرید هەیە،هیوادارە یاریزانە کاریگەرەکەی بە زووترین کات بەسەر ئەم پێکانەدا زاڵ بێت و بگەڕێتەوە یاریگا.

بەیاننامەی فەرمی یانەی مانچستەر سیتی لەسەر گەشت نەکردنی دی برۆین لەگەڵ تیپەکەی بۆ یارییەکەی بەرامبەر فولهام ئەوەبوو کە لەڕوویتوانای جەستەییەوە 100% ئامادە نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button