ئینگڵته‌راگرنگترین

هازارد پێش ڕۆناڵدۆ که‌وت

یاریگا- ئه‌مشه‌و له‌میانه‌ی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی ٣٣ی پریمه‌رلیگ، یانه‌ی چێڵسی له‌یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی وێستهام یونایتدی کرد، یاریه‌که‌شی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام لێبرده‌وه‌ که‌ هه‌ردوو گۆڵه‌که‌ له‌لایه‌ن ئیدین هازاردی به‌لجیکیه‌وه‌ تۆمارکران و به‌شێوه‌یه‌کی کاتیش خۆیان گه‌یانده‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌که‌.

به‌ تۆمارکردنی ئه‌م دوو گۆڵه‌ش هازارد ژماره‌ی گۆڵه‌کانی له‌ پریمه‌رلیگدا گه‌یانده‌ ٨٥ گۆڵ له‌ ٢٤٠ یاریدا و پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی که‌وت که‌ له‌ پێشتردا ٨٤ گۆڵی به‌درێسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد تۆمارکردبوو له‌ ١٩٦ یاریدا.

ڤیدیۆی گۆڵه‌کان : چێڵسی ٢-٠ وێستهام

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button