ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

فەرمیی: ناپۆلی لۆزانۆی گواستەوە ڕیزەکانی

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا یانەی ناپۆلی ئیتاڵیی گواستنەوەی هێرڤین لۆزانۆ لە یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەنیدیەوە ڕاگەیاند.

ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە هەیە ناپۆلی یاریزانە مەکسیکیەکە بکاتە یاریزانی خۆی، تا دواجار ئەمرۆ هەینی یانە ئیتاڵییەکە لە پێگەکانی خۆی گرێبەستەکەی بە فەرمیی ڕاگەیاند.

لە تویتەکەی ناپۆلیدا ئاماژە بە وردەکاریی بۆندەکە نەکراوە، بەڵام میدیا جیاوازەکان، لە نێویشیاندا مارکای ئیسپانیی، باس لەوە دەکەن کە گرێبەستەکەی لۆزانۆ 42 ملیۆن یۆرۆیە و دەیکات بە گرانترینی مێژووی یانەکە.

لۆزانۆ لە جانی جیهانیی 2018 ئاستی زیاتر درەوشایەوە و چاوەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشت. لە یانەی ئایندهۆڤن لە کۆی 79 یاری، توانیبووی 40 گۆڵ تۆمار بکات و 23 گۆڵیش بۆ هاوتیمەکانی دروست بکات، جارێکیش بوون بە پاڵەوانی خولی هۆڵەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button