چامپیۆنزلیگ

سەرۆکی ناپۆلی: تێناگەم بۆ دەبێت لە شارێکی پڕ لە کێشە یاری بکەین!

یاریگا- سەرەڕای ئەوەی وەزیری تەندروستی کەتەلۆنیا و هەروەها یوفاش دڵنیایین دا کەوا بارودۆخەکە سەلامەتە بۆ پێشوازی کردن لە یاریەکەی ناپۆلی لە کامپ نو.

ئاورێلی دی لاورێنتسی سەرۆکی یانە ئیتاڵیەکە دوودڵی و ڕاڕاییەکانی نەڕەویەتەوە لە دۆخی تەندروستی ئەو وڵاتە بەتایبەت کەتەلۆنیا، ناوبراو گوتی: “تێناگەم بۆ دەبێت ناپۆلی بچێتە شارێک کە لە ئێستادا کێشەی گەورەی هەیە. لە ئیسپانیاوە گوێت لە ترسی گەورە دەبێت و کەچی یوفاش پشتگوێێی دەخات. بەردەوام بانگەوازیان ئاراستە دەکەم.”

هەشتی مانگی داهاتوو لە یاریگای کامپ نو بارسێلۆنا میوانداریی ناپۆلی دەکات لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button