ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لۆزانۆ بەدەست هەمان دەردی ئێمباپێ دەناڵێنێت

یاریگا –

هیرڤینگ لۆزانۆ، ئەستێرەی مەکسیکی یانەی ناپۆلی، هەمان چارەنووسی کیلیان ئێمباپێی بەسەردا هات و ئامادەنەبوونی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، یانەکەی توڕە کردووە.

هێرڤینگ لۆزانۆ لە ساڵی2019ەوە درێسی یانەی ناپۆلی لەبەردایە و لەم ماوەیەدا لە 155 یاریدا 30 گۆڵی تۆمارکردووە. وەرزی رابردوو یەکێک بوو لە پارچە سەرەکییەکانی  لوسیانۆ سپالێتی بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵیا و لە 32 یاری (20 یاری جێگیر) لەگەڵ ناپۆلی یاری کرد. بەڵام لە پێش وەرزدا باروودۆخەکان زۆر بە دڵی یاریزانە مەکسیکیەکە نین.

لۆزانۆ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا رایگەیاند کە نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی نوێ بکاتەوە. ئەمە سەرەتای چیرۆکەکە بوو کە چارەنووسی هاوشێوەی چارەنووسی ئێستای کیلیان ئێمباپێ لێبکات.

فووتبال ئیتاڵیا رایگەیاند: ئەستێرەی ناپۆلی له مه ترسیدایە بۆ دوور خستنەوە لە یارییەکان دوای ئەوەی یانەکەی له بڕیارەکه ی ئاگادار کردەوه . لە یارییەکی دۆستانەی ئەم دواییەی کاستێل دی سانگرۆ، تەنانەت خولەکێکیش دەرفەتی یاری کردنی بۆ نەرەخسا بۆ یەوەی لە رۆژی لە دایک بوونیدا رۆژەکەی لێ تاڵ بکەن.

لۆزانۆ گەر نەتوانێت کێشەکەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە چارەسەر بکات، ئەوا رووبەڕووی دۆخێکی سەخت دەبێتەوە، چونکە زۆرێک لە یانەکان خواستی خۆیان بۆ کڕینی ئەو یاریزانە دەرنەبڕیوە. لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئامادەیە لۆزانۆ بە خۆڕایی بگوازێتەوە، ئەمەش لەگەڵ سیاسەتەکانی ناپۆلی ناگونجێت.

یانە ناپۆلییەکە سیاسەتی تایبەتی گرتۆتەبەر بەمەبەستی گواستنەوەی ئەستێرەکانی بۆ یانەکانی تر، ئامادە نییە هیچ گواستنەوەیەک بەبێ قازانج ئەنجام بدات، لەم دۆخەشدا زۆر قورس بووە بۆ لۆزانۆ چونکە دڵنیا نییە لە پێگەی خۆی و نە مەرجەکان ئامادەن بۆ رۆشتنی لە ناپۆلی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button