ئیسپانیاچامپیۆنزلیگڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ ریکۆردێکی مێژووی تۆمارکرد

یاریگا –

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ و 9 ساڵ لەمەوبەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریکۆردێکی مێژووی چامپیۆنزلیگی شکاند.

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ، لە ساڵی 2014 لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید بووە میوانی بایرن میونشن و یارییەکەی بە ئەنجامی 4 گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، ریال لە یاری چوونیشدا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر شکستی بە بایرن هێنابوو.

ئەم یارییە بە یەکێک لە باشترین یارییەکانی کاروانی وەرزشی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی دادەنرێت، بەهۆی ئەوەی توانی ریکۆردێکی مێژووی پاڵەوانێتییەکەی تیادا بشکێنێت.

رۆناڵدۆ لە خولەکی 34ـی یارییەکە گۆڵی دووەمی یانەکەی کرد، بە کردنی ئەو گۆڵەش بوو بە یەکەم یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا لە وەرزێک 15 گۆڵ بکات.

دۆن هەر بەوەش نەوەستا، لە خولەکی 90 یارییەکە بە لێدانێکی راستەوخۆی نایاب گۆڵی چوارەمی یانەکەی کرد و ژمارەی گۆڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 16 گۆڵ لەو وەرزەی پاڵەوانێتییەکەدا.

کریستیانۆ بەردەوامبوو لە کردنی گۆڵەکانی، لە یاری کۆتایی بەرامبەر بە ئاتلێتیکۆ مەدرید گۆڵێکی کرد و ژمارەی گۆڵەکانی بوو بە 17 گۆڵ، کە تا ئێستاش هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە ئەو ریکۆردە مێژووییەی بشکێنێت.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە گۆڵکاری مێژووی چامپیۆنزلیگە بە کردنی 140 گۆڵ، کە نزیکترین رکابەر لێی لیۆنێل مێسییە بە کردنی 129 گۆڵ.

بە ڤیدیۆ بینەری کورتکراوەی هەردوو یارییەکە بن:

بابەتی زیاتر

Back to top button