ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی پرێمەرلیگ خۆی ئامادەکردووە بۆ گواستنەوەی میلنەر

یاریگا –

یانەی بڕایتۆنی ئینگلیزی خۆی ئامادەکردووە بۆ گواستنەوەی جەیمس میلنەر.

رۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە، بڕایتۆن خۆی ئامادەکردووە لەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد ناوەڕاستکاری لیڤەرپوول، جەیمس میلنەری ئینگلیزی بگوازێتەوە یانەکەی.

هەرچەندە یۆرگن کڵۆپی راهێنەری یانەکە دەیەوێت میلنەر لە وەرزی داهاتووش لە تیپەکەی بمێنێتەوە، بەڵام یانەکە تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش نەکردووە.

بڕایتۆنیش ئەمە بە هەلێکی باش دەزانێت تا لەم هاوینە یاریزانە تەمەن 37 ساڵانییەکەی ڕێدز بۆ ڕیزەکانی خۆی پەلکێش بکات، بۆ ئەو مەبەستەش دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە.

جەیمس یەکێکە لە یاریزانە دێرین و بە ئەزموونەکانی پرێمەرلیگ، کە جیا لە لیڤەرپوول یاری بۆ هەریەکە لە یانەکانی لیدز یونایتد، ئەستۆن ڤێلا، نیوکاسڵ و مانچێستەر سیتیش کردووە.

جەیمس بە درێسی مانچێستەر سیتی

بەڵام بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی لەم وەرزەی خولەکە لە ژمارەیەکی کەمی یارییەکەندا بەشێوەی سەرەکی پشتی پێبەستراوە، کە لەکۆی 32 یاری یانەکەی تەنیا 751 خولەک یاری کردووە.

میلنەر 619 یاری لە پرێمەرلیگ کردووە، لە دوای گاریس باری بە کردنی 652 یاری و ڕایا گیگز بە کردنی 632 یاری، سێیەم یاریزانە زۆرترین یاری لە مێژووی خولەکەدا کردووە.

دوو جار لەگەڵ مانچێستەر سیتی و جارێکیش بە درێسە سوورەکەی لیڤەرپوول نازناوی پرێمەرلیگی بەرزکردووەتەوە.

کاتی بەدەستهێنانی پرێمەرلیگ بە درێسی لیڤەرپوول

 

بابەتی زیاتر

Back to top button