ئینگلتەراگرنگترین

جواو فیلیكس داهاتووی خۆی یەكلاكردەوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان داهاتووی جواو فیلیكس ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا كرد كە لە ئێستادا بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەكات.

لە گواستنەوەكانی زستانەدا جواو فیلیكس بەشێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز لە ئاتلەتیكۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە ریزەكانی چێڵسیەوە كرد.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی زە سەن ـی بەڕیتانی چێڵسی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی فیلیكس لە وەرزی داهاتوو لە یانەكە بمێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی رەتیدەكاتەوە تەواوی پارەی گواستنەوەكەی بدات.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هێرشبەرە پۆرتوگالیەكە ئامادەیە بۆ وەرزێكی دیكە لە ریزەكانی بلووز بمێنێتەوە، هەرچەندە یانەكە ناتوانێت بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو بكات.

لە راپۆرتی رۆژنامە بەریتانیەكەشدا هاتووە، دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و راهێنەری ئاتلێتیكۆ مەدرید ئارەزووی ئەوە دەكات جواو فیلیكس بە شێوەیەكی هەمیشەیی ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت ،بەڵام  بەرپرسانی یانە ئیسپانیەكە دەیانەوێت لە بەرامبەر فرۆشتنیدا بڕی 88 ملیۆن پاوەند بەدەستبهێنن.

لە كۆتایشدا ئاماژە بەوە كراوە، چێڵسی دوودڵە لەوەی ئەو نرخە بە گواستنەوەی فیلیكس بدات، بۆیە دەیانەوێت بۆ وەرزێكی دیكە بە خواستن بیگوازنەوە ، بۆ ئەوەش دەبێت 18 ملیۆن پاوەند بدەنە ئاتلێتیكۆ جگە لە موچەی یاریزانەكە كە 250 هەزار پاوەندە لە هەفتەیەكدا.

چێڵسی بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی یانزەیەم دێت و هیوای گەیشتنیان بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بە تەواوی لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button