ئیسپانیا

چاڤی: دەمانەوێت خولی ئیسپانیا ببەینەوە

یاریگا

چاڤی هێرناندێز دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ گووتی ئەوان هەموو ئامانجیانە ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا ببەنەوە.

دەمانەوێت خولەکە ببەینەوە و وەرزێکی نایابمان بەسەر بردووە، بەڵام یارییەکانی وەک ئەم یارییە دیارن کە چەندە قورسن و ئەستەمە لەهەموو یارییەکدا سەرکەوتن بەدەستبهێنیت

چاڤی لەبارەی یارییەکانی داهاتووی خولی ئیسپانیاش گووتی

خولەکە بۆ من درێژ نییە، ئەوەی من دەمەوێت سەرکەوتنە. ئێستا ئەستەمە لە هەموو یاریگایەکدا سەرکەوتن بەدەستبهێنیت. هەندێجار ئەرکتقورس دەبێت، ئەمڕۆ زۆر باش نەبوین، بەڵام خۆشبەختانە ڕۆژی شەممە یارییەکی ترمان هەیە

راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نەیشاردەوە کە توڕەیەوە لەوەی یارییەکەی نەبردووەتەوە

ئەوەی من دەمەوێت بردنەوەی خولەکە. ئەوەی من توڕە دەکات ئەوەیە کە ئەمڕۆ ئەو یارییەمان نەکرد کە من ویستم. خولەکە قورسە و ئەمڕۆئەوەمان بینی

چاڤی لەبارەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدرید دووەمی ریزبەندیش دەڵێت

جیاوازی خاڵەکانمان گرنگە، بەڵام بیانوو نییە بۆ ئەنجامە خراپەکان. ئێمە بە 11 خاڵ لە پێشەوەین و 21 خاڵی ماوە، جیاوازییەکی باشە

بارسێلۆنا پێشەنگی لالیگا لە گەڕی 31 لالیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1-2 بە رایۆ ڤایێکانۆ دۆڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button