ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی و پۆچێتینۆ گەیشتنە رێككەوتن

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی چێڵسی ئینگلیزی و ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە.

چێڵسی دەیەوێت راهێنەرێكی نوێ بۆ یانەكەی بدۆزێتەوە كە لە سەرەتای وەرزەوە ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە لە ئەستۆ بگرێت و لە ئێستادا فرانك لامپارد بە شێوەیەكی كاتی راهێنەری یانەكەیە لە دوای دوورخستنەوەی گراهام پۆتەر.

جولیان ناگلیسمانی ئەڵمانی و راهێنەری پێشووی بایرن میونشن لە دانوستانەكانی لەگەڵ یانە لەندەنیەكە كشایەوە بۆ وەرگرتنی ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی Talk Sport ـی بەریتانی پۆچێتینۆ دەبێتە راهێنەری نوێی چێڵسی، رێككەوتنی زارەكی لە نێوان هەردوولادا كراوە.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، چێڵسی هیوادارە تا كۆتایی هەفتە پرۆسەی دەستنیشانكردنی راهێنەری نوێی یانەكە كۆتایی پێبهێنێت.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، رۆژی دووشەممەی رابردوو پۆچێتینۆ گفتوگۆی لەگەڵ یانە لەندەنیەكە ئەنجامداوە و لەگەڵ سەركردەكانی بلووز لە ئیسپانیا كۆبوونەتەوە.

لە وەرزی 2021/22 پۆچێتینۆ راهێنەری پاریس سان جێرمان بوو پاشان بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە دوورخرایەوە و كریستۆڤ گالتیێ جێگای گرتەوە.

بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە دوای تێپەڕبوونی 31 هەفتە چێڵسی لە ریزبەندی یانزەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button