ئیسپانیاگرنگترین

ڤیدیۆ – لامین یامال كێیە؟ ئەو یاریزانەی چاڤی بانگهێشتی تیمی یەكەمی بارسێلۆنای كردووە

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلەتیكۆ مەدرید بڵاوكردەوە و چاڤی هێرناندێزی راهێنەر لامین یامال یاریزانی لاوی بارسێلۆنای خوار 19 ساڵانی بانگهێشتكردووە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتێ كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلەتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30 خولی ئیسپانیا.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

لامین یامال بچووكترین یاریزانە كە بانگهێشتی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بكرێت بۆ ئەنجامدانی یاریەكی فەرمی.

دەربارەی بانگهێشتكردنی لامین یامال چاڤی گووتی:

هەوڵدەدەین دەرفەتێک بە لاوەكان بدەین و ئەو یاریزانێکە دەتوانێت یارمەتیمان بدات و بەهرەیەکی گەورەی هەیە و لاوە و كەسایەتی خۆی هەیە لە یەك بەرامبەر یەكدا بەهێزە، لە بانگهێشتكردنی ناترسم و یارمەتیمان دەدات.

 

لامین یامال یاریزانی تازە پێگەشتووی بارسێلۆنا كێیە؟

لامین یامال لە مانگی حەوتی ساڵی 2007 لە شاری ماتارۆی ئیسپانیا لەدایك بووە، باوكی مەغریبیە و دایكی خەڵكی غینیایە.

یامال تەمەنی 15ساڵە و لە بارسێلۆنا دەستی بە یاریكردن كردووە لە تەمەنێكی بچووكدا پەیوەندی بەو یانەیەوە كردووە.

لامین یامال

یاریزانە تەمەن 15 ساڵانەكە لە تیمی لاوانی بارسێلۆناوە دەستی بە یاریكردن كردووە و لە هاوینی ساڵی 2021 بەرزكرایەوە بۆ بارسێلۆنای خوار 16 ساڵان و لە هاوینی رابردووشدا بەرزكرایەوە بۆ تیمی خوار 19 ساڵان.

یامال بەردەوام بووە لە درەوشانەوەیی لەگەڵ تیمە لاوەكاندا و بەهۆی ئاستە بەرزەكەیەوە چاڤی هێرناندێز بانگهێشتی لیستی یاریزانەكانی یانەكەی بۆ یاریەكی گرنگی لالیگا كردووە.

لامین یامال لە هێڵی هێرشبردن یاری دەكات و خاوەنی قاچێكی چەپی بەهێزە و شوێنی سەرەكی یاریكردنی باڵی راستی هێرشبەرییە.

ڤیدیۆی بەشێك لە یاریكردنی:

بابەتی زیاتر

Back to top button