فه‌ره‌نسا

مێسی ریكۆردێكی مێژووی لە خولی فەڕەنسیدا تۆماركرد

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ریكۆردێكی مێژووی لە خولی فەڕەنسیدا تۆمار كرد.

شەوی رابردوو ئەنجیە لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی فەڕەنسیدا.

گۆڵەكانی پاریس لەلاین كیلیان ئێمباپێ لە خولەكەكانی 9,26 تۆمار كران بە ئەسیستی خوان بێرنارت و لیۆنێل مێسی.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان مێسی سێیەم یاریزانە لە مێژووی خولی فەڕەنسی لە وەرزێكدا 15 گۆڵ بكات و 15 گۆڵیش درووست بكات لە دوای ساڵی 2006/07.

ئیدین هازارد لە وەرزی 2011/12 لەگەڵ لیل توانی 20 گۆڵ بكات و 16 گۆڵیش درووست بكات.

ئێمباپێ وەرزی 2021/22 توانی 28 گۆڵ بكات و 17 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button