ئینگلتەرا

ساكا و مارتێنێلی ژمارەیەكی واین روونی و كریستیانۆیان یەكسان كردەوە

یاریگا –

گابریێل مارتێنێلی و بوكایۆ ساكا ژمارەیەكی پێشووی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و واین روونییان یەكسان كردەوە.

شەوی رابردوو ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری ساوسهامبتۆنی كرش و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی ئینگلیزیدا.

گۆڵەكانی گەنەرز لەلایەن مارتێنێلی لە خولەكی 20 , ئۆدیگارد لە خولەكی 88 و ساكا لە خولەكی 90 تۆمار كران.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان ساكا و مارتێنێلی دووەم یاریزانی دووانەن لە مێژووی پریمەرلیگدا كە تەمەنیان لە 21 ساڵ كەمتر بێت و بتوانن 20 گۆڵ یان زیاتر لە وەرزێكی پرێمەرلیگدا بكەن لە دوای هەریەك لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ و واین روونی كە لە وەرزی 2006/07 لەگەڵ مانچێستەر یونایتد ئەنجامیاندا.

گەنەرز بە كۆكردنەوەی 75 خاڵ لە پلەی یەكەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button